بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەقی ئێراق شەوی یەکشەمە لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی تەلەفیزیونی دیجلە وتیشی بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکانی بەروەخت ، ئێراق لە دۆخی هەنووکەیی ڕزگار ناکات .
خەزعەلی بە وتنی ئەوەی کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کۆڵەکەی سەرەکی ئەو قەیرانە نیە وتی : خۆپیشاندەران تا کاتی وەدی هاتنی داخوازیەکانیان لە مەیدانەکانی شار بمێننەوە.
سکرتێری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەق جەختی کرد : لایەنی سێهەم لە خۆپیشاندانەکانی ئێراق ناڕاززان و هێزە ئواسایشیەکان دەکوژن کە دەبێ لێکوڵینەو بۆ ناساندنی ئەوان ئەنجام بدرێت .
بڕێک لە شارەکانی ئێراق لە هەفتەکانی ئەم دواییە دا شایەتی بەڕێوە چوونی خوپیشاندانەکان لە ناڕەزایەتی بە دۆخی ناشیاوی خزمەتگوزاری گشتیی ، نەبوونی دەرفەتی کار و پیشە و گەندەڵی ئیدارین بەڵام ناڕەزایەتیەکان لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا بە دەسوەردانی بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرەو توند و تیژی چووە و سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە .
.........
340